ژیاننامه‌

ژیانـــنامه‌


فەرمان خەرابەیی لە ساڵی (١٩٧٩) لە کەرکووک لە دایکبوو، نووسەر و زانای ئایینییە، چەندین کتێب و توێژینەوەی ھەمەجۆری چاپکراوی ھەیە، چەندین بەرنامە و وتاری دەنگ و ڕەنگی ھەیە.

كارو پیشه‌


لە ئێستادا بەردەوامە لە کاری نووسین، لە ھەمان کات پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی (سەعید نورسی)یە لە ھەولێر.

ئاستی زانستی


- دیبلۆم لە شەریعەت و وتاربێژی.
- بەکالۆریوس لە شەریعەت و بنچینەکانی دین.
- ئیجازەی دوانزە عیلمی مەلایەتیی لە ھەموو زانستەکان وەرگرتووە.
- ئیجازەی لە بەشێک لە کتێبانەکانی شەرع و فەرموودە و زانستەکانی ئبسلام وەرگرتووە.
- گەشتی زانستی چەندین وڵاتی کردووە، بەژداری کردووە لە خول و کۆنفراسەکان.

کتێبە چاپکراوەکان


- ئاوێتەی دڵ
- ڕێبەری نوێژەکان
- ڕاستییەکی ونبوو!
- چی دەکەی بۆ کۆرپەکەت!؟
- ڕێبەری خێزانی موسڵمان
- فەرھەنگی ناوی منداڵ
- ھەناسەی ژیان
- زایەڵەی شادی
- بازنەی ژیان
- ڕێبەری ئاسان
- قەڵای خێزان
- لاوان کاتی نەھاتوە بگەڕێینەوە؟!
- کێ دەکەی بە ھاوسەری ژیانت؟
- تەمەنی زێرین.. بە فیڕۆی نەدەین
- چاکترین ئافرەت لە چاوی پێغەمبەردا
- ھۆکارە بەسوودەکان بۆ ژیانێکی ئاسوودە
- خۆشەویستی، خوێندنەوەیەکی شەرعیانە و سەردەمیانەوە
- ناوە جوانەکانی خوای گەورە.. بە بەڵگەی قورئان و فەرموودە
- زنجیرە چیرۆکی ڕاستەقینە